وا هەفتەیەک تێدەپەڕێ

تابلۆیەکی یەک دەفتەری حیکمەت هیندی ورد و خاش بووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە ماڵی حیکمەت هیندی هونەرمەند و لە گردی سەرچناری سلێمانی، پەیامنێری 964 تابلۆیەکی دۆزیوەتەوە، کە ماوەیەک پێش رووداوەکەی لالەزار نزیک بە یەک دەفتەر دۆلاریان پێ داوە، بەڵام ئەو دەستبەرداری نەبووە و نەیفرۆشتووە.

خەڵک زیاتر حیکمەت وەک نواندنکاری شانۆ و دراما دەناسن، بەڵام لە راستیدا رووداوەکەی لالەزار پەردەی لەسەر دەست رەنگی ئەو بۆ نەخشاندن لادا.

تیمەکانی قەرەبوو گەشتوون بە ماڵی ئەو هونەرمەندە، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و هەڵچنینەوەی دیوارە رووخاوەکانن، بە تایبەت نهۆمی سێیەمی ئەو باڵەخانەی حیکمەت هیندی کاری نیگارکێشانی لێ کردووە، زیانی زۆری بەرکەوتووە، دیوارەکەی بە قەبارەیەکی گەورە کون بووە.

شەوى 21 لەسەر 22ـى ئابى 2025، هێزێکى زۆرى ئەمنى کە حکومەتى هەرێم بە هێزى یەکێتى ناوى دەبات، هێرشى کردە سەر هۆتێل لالەزار کە لاهور جەنگى و هێزێکى لەوێدابوون و رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى روویدا، بەهۆیەوە زۆرێک لە ماڵەکانی دەوربەری لالەزار زیانیان بەرکەوت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە شەڕەکەی لالەزار زیانێکی زۆر بەر نالی کافێ کەوتووە

لە شەڕەکەی لالەزار زیانێکی زۆر بەر نالی کافێ کەوتووە