له زه‌ڕایه‌ن دوێنێش رووداوى هاوشێوه هه‌بووه
به‌هۆى روویداوێكی هاتوچۆوه 5 ئه‌ندامى یه‌ك خێزان بریندار بوون
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
له‌سه‌ر رێگاى گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن روویداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج هاوڵاتی بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌اونه‌ى سلێمانى كران.
رووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە رێگای زەرایەن بۆ دەربەندیخان، نزیک گوندی میرەدێ، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بچوکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویداوه.
سامان سابیر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، به 964ـى وت، لە رووداوەکەدا پێنج هاوڵاتی برینداربوون كه سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، لە دایک و باوک و سێ منداڵیان پێکدێت، تورکمانى دانیشتوی خانەقینن.
وتیشی “بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون”.
باسی له‌وه‌شكرد، دوێنێش لە هەم شوێن رووداوێکی هاوشێوە روویدا کە بەهۆی ئه‌م رووداوەشه‌وە پێنج کەس بریندار بوبون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن