دیمەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ... وێنە ؛ هاتۆچۆی هەولێر.
"لاكه‌ون براى زاوای هات"
هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ستبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه داده‌گرێت كه ژماره‌كانیان به نووسین داپۆشیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێلانه دا گرتووه كه ژماره‌كانیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، داپۆشیوه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك، كه هاتوچۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێڵێك له‌سه‌ر تابلۆى ژماره‌ی یه‌كێكیان نوسراوه ” لاكه‌ون براى زاوا هات” یه‌كێكی دیكه‌ش نووسیویه‌تى “لێمگه‌ڕێ مه‌شغولم”.
هاتوچۆ، سزاى ئه‌م جۆره سه‌رپێچیكردنه‌ى دیاری نه‌كردووه به‌ڵام وه‌ك له ڤیدیۆكه‌یدا دیاره ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.