دیمه‌نێكی شه‌قامه‌كه‌ى چوارقوڕنه... وێنە: رەوا عه‌بدوڵا
هێڵكاریان بۆ كرد و چاڵ و بەربەستیشی نه‌ماوه
شه‌قامه سەرەکییەکەی ناو بازاڕی چوارقوڕنه ره‌نگ و رووی هاته‌وه‌به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو بازاڕى ناحیه‌ى چوارقوڕنه ماوه‌یه‌كى زۆر بوو، هاوڵاتیان و شۆفێران به‌ده‌ست خراپی شه‌قامه‌كانه‌وه گیرۆده‌بوون، بوونى چه‌ندین تاسه و نه‌بوونى هێڵكارى، ئه‌وانى تووشی كێشه‌و گرفتى زۆر كردبوو، به‌ڵام ئێستا شه‌قامه‌كه پوخت و خاوێن و به‌چاو دیاره.
پێشتر تیمه‌كانى شاره‌وانى، ماوه ماوه ئه‌و چاڵانه‌یان پڕده‌كرده‌وه كه له شوێنى جیاوازى شه‌قامه‌كه دروست ده‌بوون، تا دواجار له رۆژى 7.7.2025 شه‌قامه‌كه‌ى ناو بازاڕیان قیرتاوكرد و چاڵەكانیشى نه‌مان.
گرفتێكی دیكه‌ى شه‌قامه‌كه‌ى چوارفوڕنه دانانى ئه‌و به‌ربه‌سته ئاسنینانه بوو كه له ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌كه داكوترابوون بۆئه‌وه‌ى بیكاته دوو ساید، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان به‌هۆى خۆپیاكێشانی ئۆتۆمبێله‌كان و لاربوونه‌وه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
بەشی ئەندازەی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن تیمی هێڵکارییانەوە دەستکرا بە ئەنجامدانی کاری هێڵکاری شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی چوارقوڕنە.
هیوادارە شۆفێران و هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە هاتووچۆییەکان و ئاماژەکانی سەر شەقام بن.
ئێستا دواى ئه‌نجامدانى هێڵكارى، ئه‌م كێشه‌و گرفتانه بۆ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌ى ناو بازاڕى چوارقوڕنه نه‌ماوه و چوارقوڕنه‌ییەکانیش بوونه خاوه‌ن شه‌قامێكی پوخت و جوان و بێ كێشه.