مشتەری دەترسێ
دەنگی محاویلەیەک لای قەڵاتی هەولێر بووە بەکێشە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
محاویلەیەکی کارەبا لە نزیک قەڵاتی هەولێر، کە ماوەیەکی زۆرە دەنگێکی بەرزی لێوەدێت بووە بە کێشە، خەڵکی لێی دەترسن، و فرۆشیارێکیش دەڵێ، مشتەری نایەن و لە ژیانیان دەترسن.
ساڵح مستەفا، ئەو فرۆشیارەیە ئەو بە 964ی وت، ژیانمان لە خەتەردایە، ئێمە لە خوار محاویلەکەداین، موشتەریش روومان تێناکات لەبەر ئەوەی، دەنگی بەرزی محاویلەکە، سامناکە و خەڵک دەڵێن دەتەقێتەوە.
ئەو فرۆشیارە دەڵێ، داوامان لە کارەبای ناوچەکە کردووە، وتوویانە هیچ کێشەیەک دروست ناکات، لەبارەی پاراستنی سەلامەتی گیانیان ئەو فرۆشیارە، وتیشی، ناچارم لێرە کار بکەم و رسقەکەم لێرەیە.
پەیامنێری 964، پەیوەندی کردووە بە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ئەوان پێیان وتووە، کێشەکەیان تۆمارکردووە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا