دیمەنی کارکردن لە رێگای کەلار - سلێمانی - وێنە؛ رێگاوبانی گەرمیان
"لە رێگای مەرگەوە بۆ رێگای ژیان"
بودجەیەکی گەورە بۆ 27 پرۆژەی رێگاوبان لە گەرمیان تەرخان کرا
964+
ژێوار خدر
بەگوژمەی نزیکەی 485 ملیار دینار، 27 پرۆژەی رێگەوبان بە درێژایی زیاتر لە 350 کیلۆمەتر لە سنووری گەرمیان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی گەرمیان دەڵێت، ئەم هەنگاوە دوای پەسەندکردنی بودجەیەکی سەربار دێت بۆ پرۆژەی دروستکردنی رێگەی (کەلار – سلێمانی )Lot 4&5) کە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2025 تەرخان کراوە.
دەشڵێت، کۆی بودجەی گشتی پڕۆژەکان، بە پڕۆژەی رێگەی کەلار- سلێمانیشەوە، دەگاتە زیاتر لە 677 ملیار دینار، ئەم پڕۆژانە بە ئامانجی باشترکردنی ژێرخانی رێگەوبان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێن.
پڕۆژەکان بریتین لە:
1. تەواوکاری بۆ پرۆژەی دروستکردنی رێگەی (کەلار – سلێمانی Lot 4&5).
2. دروستکردنی دووسایدی رێگەی (تونێلی دەربەندیخان – زەڕایەن/لۆتی 6) لەگەڵ رێگەی هەر سێ گوندی سەر رێگەکە (عازەبان – سیارە – قاشتی) بە درێژی 10.53 کم.
3. دروستکردنی بەرزە پرد (Flyover) ی (دەربەندیخان بۆ ژاڵەناو) بە درێژی نزیکەی 60 م.
4. دروستکردنی چەرداخ (کەپر) ی بازگەی بانی خێڵان.
5. قیرتاوکردنی چینێک وێرینگ بۆ هەر دوو سایدی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی رێگەی (کەلار – سلێمانی) بە درێژی 24 کم.
6. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری گوندەکانی (تیلەکۆ – قەڵاڕیولە – خەلوەسەرکەل خەسرۆ – سەیبەیخان) بە درێژی 20 کم.
7. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (تیلەکۆ – تیلەکۆی بچووک – هەوارە بەرزە – مەنسورالکان – سەرکەل مارف – سەرکەل عەزیز) بە درێژی (20) کم.
8. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی سەرەکی قیری (زەماوەنگە – چەمە بسم اللە – خاڵە بەگ – گەرمک شاتری – کیژۆک – تۆقووت – تورکەی شاتری – سەید خەلیل فەقی مستەفا) بە درێژی 34.35 کم.
9. دروستکردنی پردی کۆنکرێتی سەرگەڵا بە درێژی (60) مەتر.
10. دروستکردن و قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگەی گوندەکانی (ڕەند عەلی خان – ژاڵەی حاجی قادر – سۆفی ڕەحیم – زەنگی گەورە – زەنگی بچووک – واریڵە – حەمەی مەحمود – ڕۆستەی شامار – زاووت) بە درێژی 31.5 کم.
11. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (دەورە – چوارکڵاو – مەرزی تیلەکۆ – ناحیەی مەیدان) بە درێژی 58 کم.
12. قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگەی (شۆراو – پوقە) بە درێژی (3.4) کم.
13. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (مەرزی تیلەکۆ – حاجی لەر – زەلکە – قەرەچەم – پێباز) لەگەڵ دروستکردنی پردێک لەسەر رووباری سیروان بە درێژی 18.2 کم.
14. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (حاجیلەر – سەیرانگای گۆمە بەحری) بە درێژی 3.5 کم.
15. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری ناحیەی زێنانە بۆ گوندەکانی (چەوری – ساڵەیی – مەحمود بەگ – قەڵا) بە درێژی 12.6 کم.
16. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (تازەدێ) لەگەڵ دروستکردنی پردێک لەسەر ڕووباری سیروان بە درێژی 18.2 کم.
17. دروستکردن و قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگەی (ناحیەی شێخ تەویل – گوندی کانی گوڵی خواروو) بە درێژی 4.2 کم.
18. دروستکردن و قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگەی (گوندی کەوزەناڵی) بە درێژی 5.25 کم.
19. دروستکردنی پردی کۆنکرێتی نوێی مەیدان بە درێژی (450) مەتر.
20. دروستکردن و قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگەی (گوندی قەڵاتۆپزان – پاریوڵە) بە درێژی 22.9 کم.
21. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی دووسایدی (گردەگۆزینە – ساڵح ئاغا) بە درێژی 3.7 کم.
22. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری گەرمکە رەش بە درێژی 5.4 کم.
23. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری گوندی (مێوەکە) بە درێژی 23.3 کم.
24. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی گوندەکانی (گۆبان – دوومیلانی خواروو – دوومیلانی سەروو – گوومەزەردی گەورە) بە درێژی 11.7 کم.
25. دروستکردنی پردی خان رۆستەم ئاغا بە درێژی 156.4 مەتر.
26. دروستکردنی بەشێک لە رێگەی قیری (قۆرەتوو – سەنگەر) بە درێژی 6.6 کم.
27. دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگەی (مەعمەلی ئاوی بانیخێڵان بۆ قوتابخانەی گوندی بانیخێڵان) بە درێژی 0.35 کم.
![]()
هەڵمەتى نیشتمانى بۆ سەلامەتى رێگاوبانەکان رادەگەیەنرێت
![]()
رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان دەدۆزێتەوە