بە سەوزایی دەڕازێنرێتەوە

جووت سایدی گەلی دهۆک رێکدەخرێتەوە

964+

ژێوار خدر

پرۆژەی رێکخستن و جوانکردنی جووت سایدی رێگەی گەلی دهۆک هەتا فەلەکەی ناو شار، بە شێوازێکی ئەندازەیی و شارستانی لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆکەوە جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگای دهۆ رایگەیاند، لە پڕۆژەکەدا شەقامەکە بە هەردوو لایەوە رێکدەخرێتەوە و زیادەڕۆیی تابلوکانی ریکلام و ئەو دیمەنە ناشرینانەی پەڕژین و تەنەکەکان لادەبرێن.

دەشڵێت، جگە لەوانە هەردوو لای رێگەکەش بە دار و سەوزایی دەڕازێنرێنەوە، کە ئەمەش روویەکی جوان و شارستانی بە ناوچەکە دەبەخشێت و پرۆژەکە ئێستا لە قۆناغی دەستپێکدایە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو ببێت.

پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە دهۆک جێبەجێ کرا

پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە دهۆک جێبەجێ کرا