"لە کاتژمێرێکدا نزیکەی 950 نان دروست دەکات"

تەکنەلۆجیا خۆی خزاندە ناو نانەواخانەکانیش؛ ئامێرێک کاری چەند کەسێک دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

تەکنەلۆجیا خۆی خزاندە ناو نانەواخانەکانیش و لە هەولێر نانەواخانەیەک ئامێرێکی داناوە کە کاری چەند کەسێک دەکات و لە کاتژمێرێکدا نزیکەی 950 نان دروست دەکات.

سامان محەمەد، خاوەنی نانەواخانەکە بە 964ـی وت،” ئەم ئامێرە تەواو ئۆتۆماتیکییە، تەنیا هەویرەکەی تێدەکەین، خۆی دەیکاتە گونک، پانی دەکاتەوە و دەیخاتە ناو تەنورکە و هەر خۆیشی دەریدەهێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو ئامێرە کاری دەست تەواو کەم بووەتەوە و پاکترین و خاوێنترین نان دروست دەکات.

سامان محەمەد وتیشی، جارێ خەڵک زۆر هەست بە گرنگی ئامێرەکە ناکەن تا ئەو کاتەی جێی خۆی دەگرێت، نرخەکەشی نزیکەی 10 هەزار دۆلارە و لە کاتژمێرێکدا 250 بۆ 950 نان لێدەدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بڕیاری گۆڕینی كیسی نایلۆنی نانەواخانەكان بۆ زەرفی كاغ...

بڕیاری گۆڕینی كیسی نایلۆنی نانەواخانەكان بۆ زەرفی كاغەز كەی جێبەجێ دەكرێت؟

نانەواخانەیەک لە هەولێر سووتا

نانەواخانەیەک لە هەولێر سووتا