بارى قوڕسی جوتیاران كه‌مده‌كاته‌وه
داواكراوه له‌هه‌ردوو ناحیه‌ى پردێ و شوان دوو سایلۆ دروستبكرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنه‌رى جوتیارانى ناحیه‌ى پردێ به خۆى و داواكارییه‌كه‌وه چووە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سایلۆى كه‌ركوك و پێیوتن پێویستمان به دروستكردنى دوو سایلۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر جوتیارانمان گه‌نمه‌كانیان له‌مه‌وئه‌ولا ساغ نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌و نوێنه‌ره ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندى سه‌رەتاییم وه‌رگرتووه.
هونه‌ر جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د، نوێنه‌رى جوتیارانى پردێ به 964ـى وت، ساڵانه جوتیارانیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌تیش گه‌نم خه‌رجییه‌كى زۆر به گواستنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن بۆیه پێویست بوو ئه‌م داواكارییه‌یان بۆ به‌رزبكرێته‌وه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ كه چوومه به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى سایلۆى كه‌ركوك ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تاییان پێدام بۆ دروستكردنى دوو سایلۆ یاخود دوو عه‌مبارى گه‌وره‌ى كۆگاكردنى گه‌نم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستى به‌وه هه‌یه بنێردرێته به‌غدا”.
سایلۆكان یه‌كێكیان له‌ناو ناحیه‌ى پردێ و دووه‌میشیان له ناحیه‌ى شوان دروستده‌كرێن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لای نوێنەری جوتیاران بوو تەنیا لە پردێ ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار تۆن گەنم لەلایەن جوتیارانەوە لە 36 گوندی ناحیەکەیان بەرهەمدەهێندرێت.