قەرەبوو دەکرێنەوە خەریکی چاککردنەوەیین

لە شەڕەکەی لالەزار زیانێکی زۆر بەر نالی کافێ کەوتووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان لە لەلالەزاری سلێمانی لە 22ی ئەم مانگە، زیان بەر بەشێک لەو خانوو و رێستۆرانت و کافێکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و “نالی کافێ”ش کە یەکێکە لە کافێ بەناوبانگەکانی ئەو ناوچەیە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری کافێکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ناتوانم بەدیاریکراوی زیانەکان بخەمڵێنم بەڵام لیژنەی قەرەبوو زوو دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و ئێستا خەریکئ نۆژەنکردنەوەی کافێکەن.

وتیشی، بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژدا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کافێکە تەواو بکرێت، چونکە ئێررە شوێنێکی بازرگانییە و خەڵکێكی زۆر چاوەڕێی کرانەوەی دەکەن  و دەیانەوێت بێن سەردانی بکەن.

وەک ئەوەی لە دیمەنەکاندا دەردەکەویت بینای کافێکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و گولەی زۆریش بەر شوشە و جامەکانی کەوتووە و بەشێکی شووشەکانی بیناکە شکاون و داڕوخاون.

بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار بە تۆپ لێیاندراوە

بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار بە تۆپ لێیاندراوە