دیمەنی مانگا بەڕەڵاکە و گوێرەکەکەی ... وێنە؛ سۆشیال میدیای سیدصادق پایتەختی شارەزوور.
هاوڵاتییه‌ك به‌خێوى ده‌كات
له سه‌یدسادق مانگایه‌كی به‌ڕه‌ڵا گوێره‌كه‌یه‌كى بووه و خاوه‌نه‌كه‌ى پێی نه‌زانیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌یدسادق، دیارده‌ى به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵ ده‌مێكه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ناو ئه‌م ئاژه‌ڵانه روویداوه مانگایه‌كە گوێره‌كه‌یه‌كى بووه و خاوه‌نه‌كه‌شى پێینه‌زانیوه، ئێستا له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دیكه‌وه به‌خێوده‌كرێت.
مه‌سعود ره‌شید، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى مانگاكه‌ى لایه، به 964ـى وت له‌كاتژمێر 8:30ـى به‌یانى ئه‌مڕۆوه مانگاكه له‌نزیك ماڵیان زاوه و گوێره‌كه‌یه‌كی بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڕه‌ڵایه تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌هاتووه بیباته‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له به‌یانییه‌وه ژماره موبایله‌كه‌م له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نه‌كه‌ى دیار نییه”.
ئاژەڵەکە لە گەڕەکی شێخانى قه‌زاى سه‌یدسادقه خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌توانێت به په‌یوه‌ندیكردن به‌م ژماره موبایلى 07501780966 بچێت مانگا و گوێره‌كه‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه ماڵه‌وه.
لایخۆشییه‌وه شادمیر سدیق چالاكوانێكی دیارى سه‌یدسادقه بۆ 964ـى ئاشكرا كرد، كه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا ئه‌وه سێیه‌مین حاڵه‌تى له‌دایكبوونى مانگاى به‌ڕه‌ڵایه له قه‌زاكه‌یان، جگه له‌وه دوو مانگاى دیكه هه‌ر له‌م مانگه‌دا رووبه‌ڕووى رووداوى هاتوچۆ بوونه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێل لێی داون.
پێشتر، هۆبەى زێدەڕۆیى و باخچەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادق چەندین هەڵمەتیان بۆ دەستبەسەرداگرتنى ئاژەڵى بەرەڵا لە گۆڕستان و ناوەندى شارۆچکەکە جێبەجێکردووە، چه‌ندین ئاژه‌ڵى جۆراوجۆریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد و بەڵێننامەش لە خاوەن ئاژەڵەکان وەرگیرا بوو کە چیتر ئاژەڵ و مەڕوماڵات بەرەڵای ناو شار و شاخ و گۆڕستانەکان نەکەن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.