بۆ پرسه چووبوونه ئاكرێ و به برینداریى گهڕانهوه
964+
عەمارعەزیز – دهۆک
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەجی غەنی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن دوو کەس برینداربوون، هاوکات سێ کەسیش لەلایەن پولیس دەستگیرکران.
به قسهى پۆلیسى ئاكرێ، ئهو رووداوه لهنێوان مام و برازا روویداوه.
رائید عیماد حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی قەزای ئاکرێ بە تۆڕی 964ـی وت، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەجی غەنی لە سەنتەری ئاکرێ ئهم رووداوى تەقەکردنه روویداوه، دوو لە بریندارهكان رهوانهی نهخۆشخانه كراون و سێ كهسهكهش لای ئێمه بەپێی بەندی 405 لە یاسای سزادانی عێراقى پهڕاویان بۆ كراوهتهوه”.
روونیکردەوە، کە ئەوانەی بریندار بوون خەڵکی تۆبزاوان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە مەبهستی پرسە سەردانی ئاکرێیان کردووە، دوای دەرچوونیان لە مزگەوت تەقەیان لێکراوە”.
بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانهى كه تۆڕى 964 له پۆلیسی ئاكرێی وهرگرتووه، هۆکاری تەقەکردنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە پێشتر لەنێوانیاندا روویداوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن