لە سەنگەسەر
ژمارەیەک زیادەڕۆیی سەر ئاو لابران
964+
ژێوار خدر
دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی سەنگەسەر ئاگادارکرابوونەوە بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کردوویانەتە سەر ئاوی ناوچەکە و بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە نەچوون، شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایش و پۆلیسەوە تەواوی سەرپێچییەکان لابران و پەڕاوی یاساییشیان بۆ کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو تیمی هۆبەی ئاودێری سەنگەسەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە هەڵمەتێکییان دەستپێکردووە بە هاوکاری بۆ لادانی بەشێک لەو غەتاس و پەمپانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی خرابوونە ناو جۆگەکانی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر و ببوونە هۆی ئەوەی کە ئاو نەگاتە زەویە بەراوەکان.
دەشڵێت، هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو کەسانەی زیادەڕۆییەکانیان ئەنجام داوە پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە.