زیاتر لە 150 کەسن و تووشی سکچوون و رشانەوە بوون
تادێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوە لە دهۆک ژەهراوی بوون بەرزتر دەبێتەوە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
تا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوە لە دهۆک ژەهراوی بوون بەرزتر دەبێتەوە و بەقسەی بەرپرسانی تەندروستی شارەکە زیاتر لە 150 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
پەیامنێری 964 چووەتە بەردەم بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک و لە حاڵی نەخۆشەکانی پرسیوە و ئەو دەڵێت، لەئێستادا زیاتر لە 150 کەس لەو نەخۆشانەیە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن کە بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک ژەهراوی بوون.
باس لەوەش دەکات، زۆربەی نەخۆشەکان تووشی سكچوون و رشانەوە بوون، بەڵام بەگشتی باری تەندروستیان جێگیرە.
پێشتر مەتین جەمیل وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وتبوو، زیاتر لە 120 کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لە سەنتەری دهۆک ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەر بەوهۆیەشەوە خواردنگەکەیان بە یەکجاری داخستووە.
داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە؛ شۆڕش قادری