نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوبووە

بۆ یەكەمجار.. سیی بەراز بۆ جەستەی مرڤ بەكارهێنرا

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی سیی بەرازیان لە جەستەی مرۆڤدا چاند، زانایانی زانکۆی پزیشکی گوانگژۆ لە چین، بوون بە خاوەنی پێشکەوتنێکی پزیشکی بێ وێنە، كە ئەمە یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی لەم جۆرەیە لە جیهاندا.

توێژەران روونیان کردەوە، سییە چێنراوەکە خراوەتە جەستەی نەخۆشێکەوە، كە مێشکی مردووە و تاقیکردنەوەکانیش دەریانخستووە، کە ئەو ئەندامە نوێیە توانیویەتی بۆ ماوەی نۆ رۆژی تەواو، توانای کارکردنی خۆی بپارێزێت، بەبێ ئەوەی لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە رەتبکرێتەوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Nature Medicine) بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە، کە سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە دەرگا بەڕووی ئەگەری پشتبەستن بە ئەندامی ئاژەڵەكان دەكاتەوە، بۆ بەكارهێنانیان بۆ مرۆڤ، بۆ پڕكردنەوەی ئەو قەیرانە جیهانییەی لە ئەندامی جەستەی مرۆڤدا هەیە و دەستناكەوێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ـی بەریتانی، هەوڵەکانی پێشووتر بریتی بوون لە چاندنی دڵ و گورچیلەی بەراز بۆ  جەستەی مرۆڤ، بەڵام سەرکەوتنێكی هاوشێوەی وەك سییەكانی بەدەست نەهێناوە، هەرچەندە بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی بە هەوای دەرەوە و ژەهرەکانەوە، ناسکتر و ئاڵۆزترە.

هەولێر دەبێتە خاوەنی سەنتەری چاندنەوەی جەستەی مرۆڤ

هەولێر دەبێتە خاوەنی سەنتەری چاندنەوەی جەستەی مرۆڤ