"نەخۆشی دەروونی هەبووە"
لە نەخۆشانەی رزگاری هەولێر کۆمەڵێک موو لە گەدەی کچێک دەرهێنرا
964+
شۆڕش قادری
لە نەخۆشانەی رزگاری هەولێر کۆمەڵێک موو لە گەدەی کچێک دەرهێنرا کە نەخۆشی دەروونی هەبووە و مووەکانی خۆی خواردووە.
نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کچێکی تەمەن 20 ساڵ بەپەلە براوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، دوای بینینی پزیشکی پسپۆڕ، دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ کراوە لەلایەن پزیشکان و ستافی پسپۆڕی نەشتەرگەری و توانیویانە کۆمەڵێک موو لە گەدەی ئەو کچە دەربهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کچە نەخۆشی دەروونی هەبووە و مووەکانی خۆی خواردووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی کۆبوونەوەی مووەکان لە گەدەیدا.
ئێستا باری تەندروستی کچەکە جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.