"11 ساڵە ئەو کارە دەکەم"
گەنجێک پشتی کیاکەی کردووەتە قاوەخانە؛ لەسەر عەرەبانەیەکەوە دەستیپێکردووە
964+
رێباز خدر – هەولێر
گەنجێکی قەزای بنەسڵاوە لە شاری هەولێر، پشتی کیاکەی کردووەتە قاوەخانە و وەک خۆی دەڵێت، 11 ساڵە ئەو کارە دەکات و سەرەتاش لەسەر عەرەبانەیەکەوە دەستیپێکردووە.
رێبوار حسێن قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئیمکانیەتم نەبووە قاوەخانەیەکی گەورە یان دوکانێک بەکرێ بگرم، بۆیە بیرم لەو کردەوە پشتی ئۆتۆمبێلەکەی خۆم بکەم بە قاوەخانە و بەم شێوەیە بژیوی خۆم و خێزانەکەم پەیدا بکەم، سەرەتاش لەسەر عەرەبانەیەکی گەڕۆک ئەم کارەم دەستپێکرد”.
رێبوار حەزی بە نوسین و شیعر و وتەی ناودارانە، ئەوەش لە کارەکەیدا رەنگی داوەتەوە و قاوەخانەکەی بە کۆمەڵێک شیعر و وتەی جوان رازاندووەتەوە کە لەسەر داری سروشتی نەخشێندراون، بەو شێوەیەش سەرنجی رێبواران بەلای خۆیدا رادەکێشی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری