"وەک رەبایە بەکارهاتووە"
بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار بە تۆپ لێیاندراوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی لە شەوی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا بە تۆپ لێیاندراوە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
یادگار نامیق ئاغا خاوەنی یەکێک لەو خانووانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەو شەوە چەند ساتێک پێش دەستپێکردنی شەڕەکە ماڵەکەمان جێهێشت، دواتر هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی هاتوونەتە ناو ماڵەکە و وەک رەبایە بەکاریانهێناوە و بەرگریان تێدا کردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سێ لایەوە فیشەک چووەتە ناو ماڵەکەی و قاتێکیشی بە تۆپ لێیدراوە و پاشماوەی گولـلە تۆپەکەش لەناو ماڵەکەیدا ماونەتەوە.
شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار لە سلێمانی و دوای نزیکەی سێ کاتژمێر شەڕ و پێکدادان، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و چەند کەسێکی نزیکیان دەستگیر کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری