کەش وهەوا _ هاوین
پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن
خۆڵبارینێکی سوک بەڕێوەیە
964+
ژێوار خدر
لەم دوو رۆژە کەشەکە کەمێک خۆڵاوی دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن و پێدەچێت سبەی تۆزەکە تۆزێک زیاتر بەرز ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما بە گشتی بە 2 بۆ 3 پلە نزمتر دەبنەوە بەرامبەر بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیەو
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی