خاوه‌ن كارگه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌ینی كیمیایی
كچه قه‌ڵادزێیه‌كه گه‌یشته ناو بڵاوكراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و كچه قه‌ڵادزێیه‌ی ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌رێگه‌ى دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانى په‌ینى كمیایی خۆى ناساندووه، ئێستا تواناكانى ئه‌م كچه بوونه‌ته جێگه‌ى سه‌ره‌نج له‌لاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌گرنگى و بایه‌خه‌وه له‌یه‌كێك له بڵاوكراوه فه‌رمییه‌كانیدا باسیان كردووه.
هاژه حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، بڕوانامەی ماستەرى لە زانستی خاک و خۆراکی رووەکی لە بەدەستهێناوه و ماوه‌ى نزیكه چوار ساڵه له قه‌ڵادزێ ئه‌و كارگه‌یه‌ى دامه‌زراندووه و به‌هۆیه‌وه پاشماوە پەلەوەریەکان بەرێگەی زانستی دەگۆڕێت بۆ پەینی سروشتی، به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته كگشتوكاڵییه‌كان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژێر ناوى “ئیلهام وەرگرتن لە عیراق: چیرۆکەکانی بەهێزکردن و خۆڕاگری” تیایدا باسی چیرۆكه‌كانى سه‌ركه‌وتنى چه‌ند خانمێكی عێراقی كردووه، له‌ناویشیاندا به‌شێكی تایبه‌ت كردووه به هاژه حه‌سه‌ن و به‌ناونیشانى “پەروەردەکردنی خاک، بنیاتنانی کوردستانێکی سەوزتر” باسی كردووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌م خانمه‌ى قه‌ڵادزێ كراوه “هاژە، لەگەڵ گەورەبوونیدا، شایەتحاڵی خەباتی جوتیارانی کۆمەڵگاکەی بوو و هەستی بە بانگەوازێکی قووڵ دەکرد بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکات، وەک یەکێک لە ئەندازیاری کشتوکاڵی پسپۆڕە لە زانستەکانی خاک و خۆراکدانی رووەک، ساڵانێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ گەڕان بەدوای تەکنیکە داهێنەرەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى بە پیتی خاک و بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵى”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیری كشتو‌كاڵى هه‌رێم كاتێك به‌و گرنگیپێدانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌ه‌كان بۆ هاژه ده‌زانێت، له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى، هەمیشە پاڵپشتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە دەتوانن ببنە هۆکاری بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ بەتایبەت ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت لەسەر پێی خۆیان بوەستن.
ده‌شڵێت “هاژەخان، جێی شانازیە لە قەڵادزێی خۆشەویستەوە بە ئیرادەیەکی بەهێز بەرەو سەرکەوتنی گەورە بەشێوەیەکی ئەکادیمی و پیشەیی سەرکەوتنەکانی جێگەی بایەخە و نمونەیەکی بەرجەستەی باوەربەخۆبوون و پێشخستنی توانا و خەونەکانی خانمانە “.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، كه هەمیشە پاڵپشتى ده‌كات بۆ دەستکەوتی گەورەتر.