ترێندی هەفتە

خاوەنی گۆرانی کافرەکان دێنەوە ساحەکە و گەنجێک بۆ عەشقەکەی لە بان قۆڵی کوتاویەتی

964+

پەری ساڵح

ئیڤان و بنجامین، نزیکن لەوەی بێدەنگی ساڵانێکیان بشکێنن و بێنەوە ناو هەوادارانیان، ئیڤان بێ براکەی هاتووەتەوە کوردستان و دەشیەوێ لە کوردستان بمرێت و سوپرایزەکەشیان لە 964ەوە ئاشكرا دەکەن.

گەنجێک لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی ناسڕی رەزازی بە تاتۆ لەسەر قۆڵی دەکوتێت، قەبرێکی سێگۆشە پیرباڵی گریاند و لەیادی لەدایکبوونیشی رێنمایی گەنجان دەکات لەو کەلتورە بێنە دەرێ کە دایک وباوکیان فێریاندەکات، ئەو چوارچێوەیە بشکێنن کە ئازاریان دەدات.

دوای سێ ساڵ کارمەند رواندزی دەفتەری رابردووەکەی هەمووی هەڵدایەوە،سەرگوزەشتەی حەیرانێکیشی بەدەستەوەیە.

دوای چەندین جار شەڕ و ناکۆکی شەهێن جەمال و کاروان ئاواتی هاوسەری ئاوێکیان کرد بە ئاگرەکەی نێوانیان و وەک لەیل و مەجنون خۆشەویستی بۆ یەک دەسەننەوە و دەڵێن خەڵک وازمان لێبێنێ ئێمە عەیبمان نیە.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە