"كەمكردنەوەی رۆڵی حكومەت قبوڵ ناكەین"

سەردار ئیسماعیل: بەیاننامەكەی یانەی هەولێر هەڵوێستی دەستەی كارگێڕیی نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش رایگەیاند، كەمكردنەوەی رۆڵی حكومەتی كوردستان لە بواری وەرزش، لە كەس قبوڵ ناكەن و ئاگاشیان لە هەڵبژاردنی تەواوكاریی یانەی هەولێر نەبووە.

سەردار ئیسماعیل ئەمڕۆ یەكشەممە 24.8.2025 بۆ 964 قسەی كرد، “ئەو بەیاننامەیەكی یانەی هەولێر بڵاویكردووەتەوە دژی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و گوایە ئەوان سەر بە بەغدان، هەڵوێستی دەستەی كارگێڕیی یانەكە نییە و پێدەچێت كەسێك لە ناو یانەكە بە مەبەستی تایبەت نووسیبیەتی.

ئاماژەی بەوەش دا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لایەنی یەكەمی بەرپرسە لە وەرزشی كوردستان و كەمكردنەوەی رۆڵی حكومەت و پەراوێزخستنی، لە كەس قبوڵ ناكەن.

یانەی هەولێر رایانگەیاندووە دوێنێ هەڵبژاردنی تەواوكارییان بۆ دەستەی كارگێڕیی كردووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش دەڵێن ئاگادارنین و بەم هۆیەوە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، شەوی رابردوو یانەی هەولێر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێن، ئەوان سەر بە بەغدان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش دەسەڵاتی بەسەر ئەواندا نییە و لقی هەولێری لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق هەڵبژاردنەكەی بۆ كردوون، تەنانەت دەڵێن: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش دژی یانەی هەولێر كاردەكات.

لە کۆتاییدا هەڵبژاردن  بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ...

لە کۆتاییدا هەڵبژاردن  بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئەنجام درا