سندوقى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریان بۆ داندراوه
له كه‌مپێكی شنگال چوار ئه‌ندامێكی خێزانێكى ئاواره تووشی شێرپه‌نجه بوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كه‌مپێكى ئاواره ئێزدییه‌كانى نزیك شنگال، چوار ئه‌ندامى خێزانێك كه خوشك و برای یه‌كترین، تووشی نه‌خۆی شێرپه‌نجه بوونه، كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ئێزدیش هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاری بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م خێزانه ده‌ستپێكردووه.
خلمتكار فاخیر خه‌ڵه‌ف، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانى ئێزدى له فه‌یسبووكه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له شنگال، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ ئه‌م خێزانه.
داواى له ئێزدییه‌كان و ته‌واوى هاوڵاتیان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه به فریاى ئه‌م خێزانه‌وه بێن و هاوكاریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆكه ئه‌م خێزانه وێرانبووه پێویسته به هاوكارییه‌كانى ئێوه”.
"دیمۆگرافیای ناوچەكانی مەسیحی و ئێزدییەكان دەگۆڕدرێت"