"چاوەڕێی پارەن"

شکانی بۆرییەکی ئاو لە شارەزوور ئاستەنگی درووست کردووە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

نزیکەی دوو مانگە شکانی بۆرییەکی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە سەنتەری قەزای شارەزوور ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستکردووە، بە گوێرەی سۆراغی 964 چەند ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئەو خۆڵەدا کێشاوە، کە لەکاتی هەڵکەندنی بۆرییەکە کۆبووەتەوە.

ئاوی شارەزوور چاوەڕێی ئەوەیە بودجەی دەستبکەوێ تا کارەکەی بخاتەسەرپێ.

ئەمڕۆ شەممە 23.8.2025، رەمەزان عارف، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی قەزای شارەزوور بە 964ی وت، ئەو جێگەیە بۆری سەرەکی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە لە گەڕەکی ئازادی، قەبارەکەی 24 ئینج بە 600 ملیمی ئاسنە، بۆری پێشتر  رزیوە، ساڵی چەند جارێك دەشکێت و چاکی دەکەینەوە.

بە قسەی لێپرسراوی ئاوی شارەزوور، دواجار بڕیارماندا بۆرییەکە بە درێژی 30 مەتر بگۆڕین، چاڵەکەیمان هەڵکەندووە و ئامادەیە، بۆ دوو مانگ دەچێت بەهۆی نەبوونی بودجە نەمان توانیوە بیگۆڕین، وا بڕیارە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەدا پارەکەی خەرج بکرێ و دەست بە گۆڕینی بکەین.

ئەو لێپرسراوە بۆ خەڵک روون کردەوە، لە کاتی دانانەکەیدا هەوڵدەدەن ماوەی رۆژێك یان کەمتر لە رۆژێك دابەشکردنی ئاو رابگرن و بۆرییەکە جێگیر بکەن، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بێ ئاو نەمێننەوە چەند رۆژێک، وە تێچووی گۆڕینی بۆرییەکە زیاتر لە چوار ملیۆن دینارە.

لە بارەی دانانی تابلۆی ئاگادار کردنەوەی شۆفێران لەسەر شەقامەکە، لێپرسراوی ئاوی شارەزوور وتی، پێشتر ئاگاداریمان بۆ شۆفێران دانابوو، بەڵام دیارە ئاگادارییەکان براون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

كێشەی بێ ئاویی شارەزوور و زەڕایەن و عەربەت چارەسەر دەك...

كێشەی بێ ئاویی شارەزوور و زەڕایەن و عەربەت چارەسەر دەكرێت