خوێندکاری زانکۆى گەرمیانن
دوو لە مانگرتووەکانی خانەقین تەندروستییان تێکچوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دەرچووانی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی گەرمیان کە بیناکەیان لە خانەقینە، ماوەی پێنج رۆژە گردبوونەتەوە و چادریان ھەڵداوە، لە دوێنێوە مانیان لە خواردن گرتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەندروستی دوانیان تێکچووە و نێردراون بۆ نەخۆشخانە.
گرفتەکەی ئەوان، داننەنا بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق.
راژان باجەڵان، یەکێکە لەو کەسانەی مانی گرتووە و بە 964ى وت، پێنج رۆژە چادرمان ھەڵداوە لەبەردەم بینای کۆلێژەکە لە خانەقین، بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کێشەکەمان چارەسەر نەکراوە، لە دوێنێ ھەینییەوە مانیان لە خواردن گرتوووە.
پێنج کەس مانمان لە خواردن گرتووە ماوەی دوو رۆژە ئەو مانگرتنە بەردەوامە، ئەمڕۆ تەندروستی دوانمان تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانەمان کردن، بەڵام سیانەکەی دیکە تا ئێستا باردۆخی تەندروستیمان باشە، راژان باجەڵان وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا داواکاری ئێمە ئەوەیە دان بە زانکۆی گەرمیان بنرێت، یان بەجۆرێک گرفتەکە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر حکومەتی عێراق دابمەزرێین، تا جێبەجێکردنی داواکاریەکەشمان بەردەوام دەبین لە گردبوونەوەکەمان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا