"دیمه‌نه‌كان قسه‌یان ره‌ق كردووم"
چالاكوانێكی كۆیه دیمه‌نی پیسكراوى چیاى چنارۆك له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئومێد ره‌زا، چالاكوانێكی شارى كۆیه‌یه، زوو زوو دیارده ناشیرین و نه‌گونجاوه‌كانى شاره‌كه‌ى له‌رێگه‌ى دیمه‌نى جیاوازه‌وه پیشان ده‌دات و په‌یامیش بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌نێرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
ئه‌مجاره، ئومێد رووى له چیاى چنارۆك له به‌رزاییه‌كانى هه‌یبه‌ت سوڵتان كردووه، ئه‌و دیمه‌نانه‌ى گواستووه‌ته‌وه كه گه‌شتیاران به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه‌كانیان سروشته‌كه‌یان شێواندووه.
ئومێد به 964ـى وت، پێویست ناكات له‌هه‌موو كاره‌كان ره‌خنه رووبه‌ڕووى حكومه‌ت بكرێته‌وه، چونكه له‌و دیارده‌ى پیسكردنه هاوڵاتیان به‌رپرسیارن.
وتیشی “پێویسته له‌دواى ئه‌مه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى بۆ گه‌شت و سه‌یران دێنه ده‌ره‌وه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و سروشت و ژینگه‌ى ئه‌م وڵاته به ماڵى خۆیان بزانن”.
داواى لێبوردنیش له هاوڵاتیان ده‌كات كه ئه‌مجاره قسه‌كانى ره‌قه، به‌ڵام ده‌ڵێت “بینینی وێنەکان بێتاقەتی کردم ، بۆیە دەڵێم مرۆڤبوون ته‌نیا ئەوە نیە دوو چاو، لووت و گوێت هەبێت”.