بوون بە سێ کەس

دوو ئەندام لە هێزەکانی کۆماندۆ و ئاسایش گیانیان لەدەستداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

جیاواز لە ئەندامەکەی دژەتیرۆر، بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و هێزەکانی کۆماندۆ، گیان لەدەستدانی دوو کەس لە ئەندامەکانیان راگەیاند، ئەوانیش سەرمەند عەلی کارمەند لە بەشی ئۆپراسیۆ، هەروەها دیار سەردار حەکیم، لە فەرماندەیی کۆماندۆ.

پێشتر راگەیەندرا، کە ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی، کە ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر بوو لە پێکدادانەکانی ئەمشەوی سەر لالەزار گیانی لەدەستدا، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری گیان لەدەستدانی ئەندامەکەی دژەتیرۆری پشتڕاست کردەوە.

جەلال شێخ ناجی لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیوویەتی، “لەکاتی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکەکەمان بەدەستی رەشی یاسا شکێنان و لادەرەکان شەهید کراوە” .

ئەو بەرپرسە ئەمنییە باسی لەوەکردووە، “بەدڵنییایەوە یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی کاکە ئاری و هەڤاڵەکانی لە هێزە ئەمنیە سەربەرزەکانمان، بەفیڕۆ ناڕوات و هەموو ئەوانەی لەپشت شەهید کردن و هاندانی یاساشکێنی بوون، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوەو بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن”.

لە دوێنێوە شاری سلێمانی بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت، لە دەورووبەری کاتژمێر 6ی ئێوارە بازگەکانی دەرەوەی سلێمانی قەرەباڵغییەکی نائاساییان بەخۆوە بینی، هەتا چوار کاتژمێر دوای ئەوەش قەرەباڵغییەکە نەڕەوییەوە.

لەوە بەدواوە جموجۆڵێکی نائاسایی لە ناو شار بەدی دەکرا، لە چەند شوێنێک بە چڕی هێزە ئەمنییەکان دەردەکەوتن، بەڵام هیچ زانیارییەکی دڵنیاکەرەوە نەبوو ئەم بارە نائاساییە هۆکارەکەی چییە، لە نزیک کاتژمێر 10ی شەو روون بووەوە کە ئەم جموجۆڵە بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەلە.

هەر دوای ئەوە هێزێکی ئەمنی زۆر لە دەوروبەر هۆتێل لالەزار کۆبوونەوە، لالەزار شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و کۆبوونەوەی هاوەڵەکانیەتی، پێش کاتژمێر 11 پەیامنێری 964 لە نزیک لالەزار وتی: ژمارەی هێزەکان زۆربوون و پەیام دراوە بە لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی کە خۆیان بدەن بەدەستەوە.

لە کاتژمێر 12ی شەو دادوەر سەڵاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە فەرمی بە 964ی راگەیاند: بە فەرمانی دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی تر دەرچووە بەپێی مادەی 56 بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە، لە کاتژمێر 3:30 خولەک پێکدادانی سەربازی دەستی پێکرد.

زانیاریی سەرەتایی؛ 10 کەس گیانیان لەدەستداوە

زانیاریی سەرەتایی؛ 10 کەس گیانیان لەدەستداوە

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند