له‌ مێرگه‌سۆر

منداڵێک کەوتە ژێڕ شۆفڵێكى تایه‌ زنجیر و بوو بە دوو پارچە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سنوری قەزای مێرگەسۆر منداڵێکی 12 ساڵان، دەکەوێتە ژێر شۆفڵێکی تایە زنجیر بەهۆیەوە گیانی لە دەستدەدات.
دکتۆر هەرمێ نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بە 964ـی وت، لە سەر پردی چامە منداڵێکی گوندی کانی لینجە، لە کاتی کارکردنی شۆفڵ دەکەوێتە ژێری شۆفڵ و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “بەهۆی روداوەکە منداڵەکە ببوو بە دوو پارچە، کە گەیه‌ندرایە نەخۆشخانە نەمانتوانی هیچی بۆ بکەین، تەرمەکەمان بەڕێکرد بۆ پزیشکی دادی سۆران بە مەبەستی توێکاریكردن”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

منداڵێک لە سەربان خوارەوە وگیانی لەدەستدا

منداڵێک لە سەربان خوارەوە وگیانی لەدەستدا

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا