بۆ بەفیڕۆدانی ئاو دەگەڕێن
لەناو گەڕەکەکانی هەولێر تیمی پێ بژاردنی ئاو دەگەڕێن
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
ئیتر ئه‌وه نه‌ما به كه‌یفی خۆت ئاو سه‌رف بكه‌ی و به‌رده‌رگا و ئۆتۆمبێل بشۆیی، ئێستا له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر چاودێرێك دانراوه و ئه‌وه‌ی ئاو زیاد سه‌رف بكات پێبژاردنی بۆ ده‌كرێتم کە كه‌مترین بڕیش 250 هه‌زاره دینارە.
کارەکە لە رێگەی 31 تیمەوە دەکرێ، کە ئاوی هەولێر لە گەڕەکەکان وەک چاودێری دایناون و دەگەڕێن، بەفیڕۆدانی ئاو ببینن ماڵەکە ئاگادار دەکەنەوە.
رابه‌ر حوسێن، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر، به964 وت، به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك زیاده رۆیی له خه‌رج كردنی ئاو بكات سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه سزا ده‌ده‌رێت به پێی بژاردن.
به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان، سزاكان به‌و شێوه‌یه‌ن:
1- هەر کەسێک ئەم سەرپێچیانەى کە لەم یاسایەدا هاتووە ئەنجام بدات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت بەم شێوەیەى خوارەوە:-
أ. بڕێک کە لە (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (400.000) چوار سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت ئەگەر سەرپێچى لەسەر بۆرى ئاوى تیرە (1/2) نیو ئینج تا (3) سێ ئینج بوو.
ب. بڕێک کە لە (300.000) سێ سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (600.000) شەش سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت ئەگەر سەرپێچى لەسەر بۆرى ئاوى گەورەتر لە (3) سێ ئینج تا (6) شەش ئینج بوو.
ج. بڕێک کە لە (750.000) حەوت سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.500.000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت ئەگەر سەرپێچى لەسەر هێلى ئاوى گەورەتر لە (6) شەش ئینج تا (12) دوانزە ئینج بوو.
د. بڕێک کە لە (2.000.000) دوو ملیون دینار کەمتر نەبێت و لە (4.000.000) چوار ملیون دینار زیاتر نەبێت ئەگەر سەرپێچى لەسەر هێلى ئاوى گەورەتر لە (12) دوانزە ئینج تا (24) بیست و چوار ئینج بوو.
هـ. بڕێک کە لە (6.000.000) شەش ملیون دینار کەمتر نەبێت و لە (8.000.000) هەشت ملیون دینار زیاتر نەبێت ئەگەر سەرپێچى لەسەر هێلى ئاوى گەورەتر لە (24) بیست و چوار ئینج وبەرەو سەرەوە بوو.
ئەمەش لینکی تەواوی یاساکەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا