باکستەیجی 964

“من خەڵکی کوردستانم و شارچێتی لای من نییە”

964+

ژووری هەواڵ

ئاهێک هاتەوە بە دڵیدا و دوای چاکبوونەوەی چاوەکانی، سان میوانی نۆکۆمێنت و باکستەیجی 964 بوو رەتیشیدەکاتەوە خەڵکی رانیە یان سلێمانی بێت و بەڵکو خەڵکی کوردستانە و شارچێتی لای ئەو بوونی نییە.

سان ئاشکرای کرد پێی خۆشە بە خاتوو سان بانگی بکەن، چونکە ئەوە ناوی هونەریەتی دەنا دوور لە هونەر بە ئامینە و ئایشەش بانگی بکەن کێشەی نیە، بە دڵ سوپاسی خوشکەکەشی دەکات کە بەدرێژایی نەخۆشیەکەی هاوخەم و هاودەمی بووە و دەڵێت، چاوە خڕەکانی ماچ دەکەم.

سان جگە لە گۆرانی وتن، مامۆستای موزیکی منداڵانە و لایڤ موزیکیش دەکات، بەڵام وەک باسی دەکات لەگەڵ هەموو کارەکانی مورتاحە و کاتەکانی دەگونجێت، کەچی تا هات بۆ بەرنامە هیچ مۆعیدی مەزبووت نەبوو.

دەربارەی لەدەستدانی چاوەکانی بۆ ماوەی 11 رۆژ وتی، ئازارێک بوو کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە خەیاڵیش بیری لێبکاتەوە، بۆیەش رەتیکردەوە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی لەوکاتەی بینایی چاوەکانی لەدەستدا بۆ لای و ڤیو بووبێت.