داواى دامەزراندن دەکەن

ئەمڕۆ لە هەولێر و دوێنێ لە سلێمانى؛ وانەبێژانى لەکار لادراو گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

وانەبێژانى لەکار لادراوى هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن هاوشێوەى وانەبێژانى هاوڕێیان کە پار بەشێوەى گرێبەست دامەزراندنیان بۆکرا، ئەوانیش دابمەزرێندرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لەو وانەبێژە لەکار لادراوانە لەبارەگاى یەکێتى مامۆستایان گردبوونەوە، زانا زرار کە نوێنەرى گشتى وانەبێژانى لەکار لادراوە، بە 964ـى وت،”زۆرینەى ئەو مامۆستایانە بەزۆر لادراون، چونکە هەمانە بەهۆى ئەوەى مامۆستاى ژنە و منداڵى لەدایکبووە و مۆڵەت نەیگرتووەتەوە ناچار وازى هێناوە، یان بەهۆى هاوسەرگیرییەوە گواستنەوە نەیگرتووەتەوە و بەشێکیشیان لەبەر نەبوونى بەشەوانە لادراون”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەوان ساڵانێک خزمەتیان بە پڕۆسەى پەروەردە کردووە و وانەیان وتووەتەوە، بەڵام ساڵى پار چونکە لەو کاتەدا کە وانەبێژ نەبوون، نەخراونەتە لیستى وانەبێژانى دامەزراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تائێستا وردبینییەکی دەقیقیان لانییە، بەڵام بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستیان دایە، لە تەواوی کوردستان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 مامۆستا دەبن  و نزیکەی دوو ساڵە لەکار دوورخراونەتەوە.

لاى خۆیەوە، ئەحمەد گەرمیانى وەک نوێنەرى یەکێتى مامۆستایان، پاڵپشتى خۆیان بۆ ئەو وانەبێژانە دەربڕى و داواى کرد دابمەزرێندرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، بەهەمان شێوەیە ژمارەیەک لە وانەبێژانى لەکار لادراو گردبوونەوە و داواى دامەزراندنیان دەکرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونە...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە