نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
لەسەر 66 دۆلار وەستاوە
نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
964+
شۆڕش قادری
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەڵام یەک دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیر بووە و نرخی هەر بەرمیلێک لەسەر 66 دۆلار راوەستاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلاری رێک دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی تەنیا 0.32٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 62 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.24٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیاوە هەیە و شارەزایانی ئەو بوارە پێیانوایە ئەگەر کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین ئەنجامی هەبێ و ببێتەهۆی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، پێدەچێ زیاتریش دابەزێ.