بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک

140 منداڵی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن 

964+

توانا نەقی

لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت 140 منداڵی تالاسیمیا بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن و ئەمڕۆش یەکەم کاروان لە نەخۆشخانی شێرپەنجە بەڕێکران.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تێچووی پێویت دابینکراوە بۆ ناردنی 140 منداڵی تووشبوو بە تالاسیمیا بۆ ئەندامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هەر ئەم ئێوارە کاروانی یەکەمی تووشبووانی شێرپەنجە لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک لە ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەن متمانەی نێودەوڵەتی JCI.

تێچووی چارەسەری ئەو نەخۆشخانەی بەڕێکران نزیکەی 11 ملیار دینارە بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.

چارەسەر و پشکنین بۆ تووشبووانی تالاسیمیا کرا بەخۆڕایی

چارەسەر و پشکنین بۆ تووشبووانی تالاسیمیا کرا بەخۆڕایی