دوو تووشبووی تالاسیمیا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا
چارەسەر و پشکنین بۆ تووشبووانی تالاسیمیا کرا بەخۆڕایی
964+
ژووری هەواڵ
بڕیار درا چارەسەر و پشکنین بۆ تووشبووان تالاسیمیا لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بە بێ بەرامبەر.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە و داوایان لێدەکات بێبەرامبەر چارەسەر و پشکنین بۆ تووشبووانی تالاسیمیا ئەنجامبدەن.
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا سەرجەم نەخۆشخانەکان وسەنتەرەکانی دڵ و تیشک و تاقیگەی راوێژکاری بەیانیان و ئێواران دەگرێتەوە.
سێ هەزار و 300 توشبووى تالاسیمیا لە هەرێمى کوردستان بوونى هەیە کە هەزار و 156ـى لەهەولێرە بە ئاوارەکانیشەوە، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان، هەزار و 387 توشبووى تالاسیمیا هەیە و لە ئاکرێ و دهۆکیش نزیکەی هەزار توشبووى تالاسیمیا هەیە.