هێژا به‌كر (برازاى عه‌زیز گه‌ردى):
“موزایه‌ده‌كردنى كتێبخانەکەی مامم بۆ پاراستنى بوو و چاپنه‌كراوه‌كانیشی چاپده‌كه‌ین”
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
برازایه‌كی نووسه‌ر و وه‌رگێری كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردى دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌و موزایه‌ده‌كردنه‌ى بۆ كتێًبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى مامى كردوویانه بۆ فرۆشتن نه‌بووه به‌ڵكو بۆ پاراستنى بووه.
هێژا به‌كر عه‌بدوڵا، براى عه‌زیز گه‌ردى به 964ـى وت، ئه‌و خۆى موزایه‌ده‌ى كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى مامى بۆ ده‌رچووه و ئێستا كتێبخانه‌كه لاى ئه‌وه.
وتیشی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى مام كڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر نییه، ئه‌و ده‌ستنووسانه‌شی چاپ نه‌كراون، وه‌كو كتێب چاپیان ده‌كه‌ین”.
داواى له دادگا كرد كه له‌دواى كۆچی دواى عه‌یزیز گه‌ردى ده‌ستووسه چاپنه‌كراوه‌كانى لاى خۆى پاراستووه بۆیان بگه‌ڕێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاپكردینان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش، وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هه‌رێم كار له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ى كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى مامۆستاى كۆچكردوو د.عه‌زیز گه‌ردى ده‌كات كه دوێنێ راگه‌یندرا له مه‌زادێكی ئاشكرا فرۆشراون.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری له روونكردنه‌ویه‌كدا رایگه‌یاند كه هه‌موو رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كڕینه‌وه‌ى كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر راسپارده‌ی نووسینگه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری مامۆستا عەزیز گەردی لەپێناو خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو”.
رۆژى 6.6.2022 نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی کۆچی دوایی كرد.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن