"زیاتر لە 50 دۆنم دار و درەخت سووتاوە"

حەوت کاتژمێرە شاخی سەنگەسەر دەسووتێت

964+

ژێوار خدر

لە کاتژمێر 11:00ـی بەیانییەوە لە شاخەکانی ناحیەی سەنگەسەری ئیدارەی راپەڕین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن و دەڵێن ناوچەکەی سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی زەحمەتە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە پوش وپاوانی شاخی سەنگەسەر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بنکەی سەنگەسەرو ژاراوەوە قەڵادزێ بەهاوبەشی خۆبەخشانی ناوچەکە، سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن تاوەک و ئیستاش ئاگرەکە هەر بەردەوامە.

وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە  50 دۆنم لە پوش وپاوان و دارو درەخت سووتاوە و پێشبینی دەکەین رێژەکە زیاتریش بکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە سەختە ئەمە وایکردووە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بێت.

لە راپەڕین 170 دۆنم گەنم سووتا و لە دوکانیش ئاگر هەیە

لە راپەڕین 170 دۆنم گەنم سووتا و لە دوکانیش ئاگر هەیە