تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا لە 2003، فۆتۆ: ئاژانسەكان
نوێنەرە تایبەتەكەیان:
نەتەوە یەكگرتووەكان دەست لە عێراق بەرنادات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان دوای كۆتاییهاتنی كارەكانی یونامی، هەر لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراق كاردەكات.
محەمەد ئەلحەسسان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا و لە یادی 22 ساڵەی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا، بۆ میدیاكان قسەی كرد و راگەیاند، “نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) لە كۆتایی ئەمساڵ ئەركەكانی لە عێراق تەواو دەبێت، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاركردن لەتەك گەلی عێراق و حكومەتەكەی كار دەكات و هاوكار دەبێت.
22 ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 2003 بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ناوچەی قەنات لە بەغدا تەقێندرایەوە و بەم هۆیەوە 22 فەرمانبەری رێكخراوەكە گیانیان لەدەست دا، دیارترینیان سەرۆكی تیمەكە و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان سێرجیۆ ڤیێرا دی میلۆ بوو، هەروەها 150 كەسی دیكەش بریندار بوون.