بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان - وێنە: 964
"هەرکەس ئامادە نەبێت، خۆی بەرپرسیارە"
چارەنووسی کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان دیاری دەکرێت
964+
باری ساڵح
تەندروستی گەرمیان کارمەندانی گرێبەست ئاگادار دەکاتەوە رۆژی پێنجشەممە سەردانیان بکەن و هەر کارمەندێکیش ئامادە نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی سنوورەکەی دەکاتەوە، کە کاتژمێر 9:00ـی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025 بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، سەردانی بەشی گرێبەستەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بکەن.
ئاگادارییەکە سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی بنکە، مەڵبەند، سەنتەر، نەخۆشخانە، بەڕێوەبەرایەتییەکان و دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تەندروستی گەرمیان جەختیش دەکاتەوە، ئامادەبوون پێویستە وهەر کارمەندێک پابەند نەبێت بە کات و شوێنی دیاریکراودا، خۆی بەرپرسیار دەبێت.