ناحیەی باسرمە

منداڵێکی ساوا لە حەوزێکی ئاودا خنکا

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە گوندی”شەکرۆک”ـی سەر بە ناحیەی باسرمەی، منداڵێکی ساوا کەوتە ناو حەوزی ئاو و خنکا.

ئەمڕۆ 18.8.2025 ئەوە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سنووری قەزای شەقڵاوە، کە هەردووکیان لە حەوزی ئاو خنکاون، ئەوەی تریشیان گەنجێکی 19 ساڵان بوو لە گوندێکی ناحیەی بالیسان.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی چوار ساڵان، کە کوڕ بوو، هێندرایە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، کە لە حەوزێکی ئاودا خنکا بوو، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر بۆ توێکاری”.

وەک باسی دەکات، خانەوادەی منداڵەکە خۆیان هێناویانە بۆ نەخۆشخانە، کە گەیەندراوە بە فریاکەوتنی هەریر، گیانی لەدەستدابوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا