پێکەوە دەرکەوتن و بەینیان باشە
دوو هاوسەرە بەناوبانگەکە ناکۆکییان نەماوەو لەبەرچاوی کامێرا خۆشەویستی دەگۆڕنەوە
+964
دیلان محەمەدجەزا
ئەمڕۆ هونەرمەندێکی زۆر بەخۆشی جەلیل زەنگەنە کۆبووبوونەوە، لە ناو ئامادەبوواندا دوو هاوسەرە بەناوبانگەکە کاروان ئاوات و شەهێن جەمال هەبوون، دیارە بەینیان باشەو هیچ دڵگرانیان نەماوە.
کاروان ئاوات دەرهێنەرێکی دیارە، شەهێن جەمالی هاوسەری ئەویش یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکان، ماوەیەک بوو دڵیان لە یەک رەنجا بوو، خۆیشیان ئەو نیگەرانییەیان لە سۆشیال میدیا و لە بەرچاوی میدیاکان بەیان کرد، بەڵام دواتر ئاشت بووەنەوەو ئەمڕۆ دەرکەوت هەموو شت چۆتەوە شوێنی خۆی.
لە سلێمانی سەندیکای هونەرمەندان پانێڵێکی لەسەر دەرهێنەری بەناوبانگ جەلیل زەنگەنە رێکخستبوو، بەناوی ”جەلیل زەنگەنە، رەوتی جیاوازبوون لە درامای کوردیدا”، زۆر هونەرمەند ئامادەی بوون، لە ناو ئەوانەدا کاروان و شەهێن هەبوو.
هەردووکیان بۆ مایکی 964 قسەیان کرد، شەهێن وتی ”ئەگەر هەڵەشی هەبێت خۆشم ئەوێت، لەولاوە کاروان وەڵامی دایەوە وتی منیش خۆشم ئەوێت”.