سەرقاڵی دروستكردنی جادەیەكی 40 مەترین

شارەوانیی هەڵەبجە باس لە پڕۆژە و پلانەكانی پارێزگاكە بۆ 964 دەكات

964+

محەمەد فاتیح

رێگاوبان و خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە وەك پێویست نین و لایانە پەیوەندیدارەكانیش لە هەوڵی بەردەوامدان و تائێستا لە ماوەی دوو ساڵدا، نزیكەی 15 پڕۆژە بۆ هەڵەبجە دەستنیشانكراون، بە نیازيشن جادەیەكی 40 مەتریشی بۆ جێبەجێ‌ بكەن.

بەپێی قسەكانی سەلام بیلال، سەرۆكی شارەواینی پارێزگای هەڵەبجە بۆ 964، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، نزیكەی 15 پڕۆژە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراون، كه 11يان پڕۆژەى خزمەتگوزارین و ئەوانەی تریش تایبەتن بە پڕۆژەكانی ماستەرپلان و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك.

“پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری، سێ‌ پڕۆژەیان رێژەی تەواوبوونیان گەیشتووەتە 100%، دووانیشان رێژەكەی گەیشتووەتە 90% و ئەوانی تریش لە جێبەجێكردندان”.

باسی لەوەش كرد، رێگاوبانی هەڵەبجە وەك پێویست نییە و ئێستا لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی، سەرقاڵی پڕۆژەیەكی دروستكردنی جادەیەكی 40 مەترین بۆ هەڵەبجە و رەزامەندی بۆ تەرخانەكەشی كراوە و دەرخستە و دیزاینیشى ئامادەیە.

سەلام بیلال، سەرۆكی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە، دەشڵێت:

-ئێستا سێ‌ پڕۆژەی تر لە پارێزگای هەڵەبجە لە جێبەجێكردندان.

-پڕۆژەیەك لە ناوچەی پیشەسازی سێ‌، كە خۆی دەبینێتەوە لە قیرتاوكردن و كۆنكریتكردن.

-دوو پڕۆژەكەی تریان تایبەتە بە ئاوەڕۆ و هەر یەكەیان سێ‌ ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

-هەر لەمساڵدا دەستمان كردووەتەوە بە چەند پڕۆژەیەكی گەورە، كە تێیدایە بودجەكەی حەوت ملیار دینارە، كە ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابوورییەوە راگیرابوون.

-دووانیان رێژەی تەواوبوونیان گەيشتووەتە 90% و دووانەكەی تریشيان فەرمانیان بۆ دەرچووە، بەڵام تائێستا بە فیعلی كاریان تێیدا نەكراوە.

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ چەند پرۆژەیەكی شاری هە...

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ چەند پرۆژەیەكی شاری هەڵەبجە دا