دیمه‌نێكی سیمیناره‌كه.. وێنه: ته‌ندروستى هه‌ولێر.
له هه‌ولێر سیمنارێکیان بۆ سازكردن
سه‌رتاشخانه و ئارایشتگاكان بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە درمییەکان وشیار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر به‌شێك له خاوه‌ن سه‌رتاشخانه و ئارایشتگاكان كۆكرانه‌وه و ته‌ندروستیى شاریش سیمنارێكی له باره‌ى رێگریکردن لە نەخۆشیە درمییەکان بۆ ئه‌نجامدان.
سیمیناره‌كه ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 له‌لایه‌ن بەشی دڵنیایی جۆری و کۆنتڕۆڵی هەوکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ به‌شی پاراستنی تەندروستیی هەولێر و سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام، به‌ڕێوه‌چوو.
نەخۆشیی درم كه به ئینگلیزییه‌كه‌ى Infections disease ـى پێده‌ڵێن، نەخۆشیێکە، بەهۆی زیندەوەرە زیانبەخشەکانەوە وه‌ک پاتۆجین یاخود میکرۆب، دروست دەبێت کە لە دەرەوە دەچنە ناو جەستەتەوە و ڤایرۆس و بەکتریا له‌ناو جه‌سته‌دا دروست ده‌كه‌ن.
ته‌ندروستیى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بۆ بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی درمی لە ئارایشگا و سەرتاشخانەکان هەڵسان بە رێکخستنی سیمنارێک بۆ ئاگاداربوون و رێگەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییه‌كه.
لە سیمینارەكه‌دا رێنماییەکانی خۆپارێزی و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوە لەکاتی کارکردن لە ئارایشگا و سەرتاشخانەکان بۆ بەشداربووانی سیمینار خرایەڕوو، رێنمایی پێویستیشیان پێشکەش کرا.