بۆچی نه‌بووه بە سه‌رۆك كۆمار
چیرۆكی یه‌كیك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری مهاباد له 964 ببیسته
+964
دەشتی عارف _ هەولێر
زێرۆبه‌گ هه‌ركی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری مهاباد بوو، مەردان جیهانگیر لە نەوەکانى زێرۆبەگە، مەردان دەماو دەم مێژووی باپیری بۆ باسکراوە و ئەویش وەکو فیلمێک هەموو مێژووەکەی باپیری لە هزر و بیر ماوە و هیچ وردەکارییەکیشی بیر نەچوەتەوە.
مه‌ردان جیهانگیر، نه‌وه‌ی زێرۆ به‌گ، باسی چیرۆكی باپیری بۆ 964 كرد و وتی، “زێرۆبه‌گ به‌هۆی نزیكی و هاوڕییه‌تی له‌گه‌ڵ روسه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كراوه ببێت به سه‌رۆك كۆماری مهاباد، به‌ڵام ئه‌و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته پێى باش بوو سەرۆک کۆمار کەسێک بێت سەرۆک عەشرەت نەبێت و هەمووان پشتگیرى بکەن، لەبەر ئەوە داواکەى روسى بۆ بوون بە سەرۆک کۆمارى مهاباد رەتکردەوە”.
له درێژه‌ی قسه‌كانی وتی، “دوایی دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد له ساڵی 1946 زێرۆ به‌گ له كۆماری مهاباد فه‌رمانده‌یی گشتی ئورمییه پێی سپێردرا و فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی سه‌رده‌شتیش بوو”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا مه‌ردان، وتی، “له دوایی روخانی كۆمار، زێرۆ به‌گ خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و شه‌ڕی كرد و دواتر به‌ناچاری له‌جیاتی ئێران خۆیان راده‌ستی عێراق كرد و له زیندانی ئه‌بو غرێب، زێرۆ به‌گ ده‌ست به‌سه‌ركراو 2 ساڵ و شه‌ش مانگ له زیندان بوو. دواتر جه‌نه‌ڕاڵ زێرۆ تا كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له‌ناو گوند و عه‌شیره‌تی خۆی به‌سه‌ر برد و وازی له كاری سیاسی هێناو و ساڵی 1965 كۆچی دوایی كرد و له گوندی کەلەکین نێژرا”.
كۆماری مهاباد یان كۆماری كوردستان، له ساڵی 1946 دامه‌زرا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و قاز محه‌مه‌د بوو به سه‌رۆك كۆمار، دوایی 11 مانگ و له 15ـی كانونی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران داگیركرا و یه‌كه‌م كۆماری كوردی رووخا.