قەل و قاز دزەکانی شارەزوور گیران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە شارەزوور دوو تۆمەتبار بەدزیکردن لە ماڵان دەستگیرکران، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا ئاژەڵ و پەلەوەریان پێ گیراوە.

خەڵک سکاڵای لەسەریان تۆمار کردووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووک ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتیەکی سنوری قەزای شارەزوور سکاڵایان تۆمارکرد کە ئاژەڵ و پەلەوەریان لێدزراوە، توانرا تۆمەتباران بدۆزێنەوە و دەستگیرکران.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 21 ساڵە

یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 38 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی 21 ساڵە و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

“لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیراوە بەسەر بڕێک ئاژەڵ و پەلەوەری دزراودا کە تۆمەتباران دزیبوویان،” بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی.