زۆر دابەزیوە

ئەو ماڵانەى لەسەر پڕۆژەى ئاوى قولەى رانیەن؛ هەر خۆى کەمە و ئەمڕۆ کەمتریشیان پێدەدرێت

964+

وریا فەتاح

سەرچاوەى ئاوى قولەى رانیە بەڕێژەیەکى بەچاو کەمى کردووە و سەرپەرشتیارى پڕۆژەکەش دەڵێت،”دەتوانین بە دوو رۆژ جارێک تەنیا 45 خولەک ئاو بە ماڵان بدەین”.

ئەمڕۆ تەنیا دەتوانن نیو کاتژمێر ئاو بە ماڵان بدەن

ئاسۆ ئیبراهیم، سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى قولەى رانیە بە 964ـى وت،” بەهۆى دانانى غەتاسێک و کارکردن تێیدا ئەمڕۆ، پێدانی ئاو بۆ نیو کاتژمێر کەم دەبێتەوە و ناتوانین 45 خولەک ئاویان پێبدەین، چونکە بە دوو رۆژ جارێک هاوبەشان 45 خولەک ئاویان پێدەدرێت”.

بەوتەى ئاسۆ ئیبراهیم، سەرچاوەى ئاوى قولە هەر رووى لە کەمییە و لەئێستادا تواناى تەنیا 300 مەتر سێجا ئاوى هەیە، لە کاتێکدا پار ئەوکاتە 2000 مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا ئاوى هەبوو.

بە وتەى سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى قولە، رۆژ بە رۆژ ئاوى سەرچاوەکە روولە کەمییە، هەرچەندە ساڵانى پێشتر لە دواى مانگى نۆ بەرەو دابەزین دەڕۆیشت.

فریاى رانیە دەکەون؛ چوار بیرى ئیرتیوازى لێدەدرێت

فریاى رانیە دەکەون؛ چوار بیرى ئیرتیوازى لێدەدرێت