"خۆتان له بڵاوكردنه‌وه‌ى public بپارێزن"
پۆلیسى راپه‌ڕین په‌یامێكی به په‌له له‌باره‌ى “باند” ێكه‌وه ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له په‌یامێكدا ئاگادارى هاوڵاتیان، ئه‌ندامانی باندێك په‌یدابوونه هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به (public ) داده‌ندرێن، دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
په‌یامه‌كه‌ى پۆلیس (به‌په‌له)یه و داواى له هاوڵاتیان كردووه داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (سناپچات، فه‌یسبوك و ئینستاگرام) به‌شێوه‌ى public داده‌ندرێن، مه‌ترسیداره و دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
باسی له‌وه‌شكردووه ئه‌م بانده، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردن و دانانی نوسینی نه‌شیاو له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان، دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئایینی.
داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانیان، به شێوه‌ی گشتی publicله هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن، دڵنیاش ده‌كرێنه‌وه كه هێزه‌كانى پۆلیس به‌رده‌وامن له به‌دواداچون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن.