کارمەند رواندزی وادەڵێت
هەرچی وت گۆرانییە و “لەخۆتانەوە مەیكەن بە مەوزوع”
964+
ئەحمەد شەمزین
هێشتا چەند رۆژێکی کەمە دەفتەری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، کارمەند رواندزی نیازی گێڕانەوەی سەرگوزەشتەیەکی تری حەیرانی هەیە و دەڵێت، ئەوەی دەیڵێم گۆرانییە و بۆ كەسێكی تایبەت نییە.
پەیامنێری 964 لەگەڵ كارمەند رواندزی پێکەوە گفتوگۆیەکی هونەریان کرد و پێی وتین، ئەلبومی رابردووم فیدباکی باشی لەسەر هەبوو، كارم زۆرە و ناوەستم، بەرهەمە نوێیەكەم حەیرانێكە یان سەرگوزەشتەیەکە و بەرهەمی هونەرمەندی نەمر حەسەن سیساوەیە، دوای سەری ساڵیش بەنیازم گۆرانییەكی بادینی تۆماربكەم.
وەک باسی دەکات بە کارەکانی 964 زۆر دڵخۆشە و رەتیشی دەکاتەوە هیچ کارێکی هونەری مەبەستی لە کەسێک بێت، بەڵكو ئەو دەڵێت، “خەڵک لە خۆیان دەیکەنە مەوزوع”.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح