کەلار

فولکەیەک لە بری گوڵ و سەوزایی خانووی مۆلیدەی تێدایە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گەڕەکی کەلاری کۆن لە قەزای کەلار، فولکەیەک دروستکراوە و خانوی مۆلیدەیەکی گەڕەکەکە کەوتۆتە ناوەڕاستی فولکەکە.

دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار بە 964ـى وت،”پێش ئەوەی ئەو جێگایە بکرێت بە فولکە مۆلیدەکەی لێبوە، ئێستا کە فولکەمان دروستکردوە ئەو مۆلیدەیە دەکەوێتە ناوەڕاستی فولکەکە”.

“لە نەخشەدا ناو فولکەکە سەوزاییە و نابێت ئەو خانوی مۆلیدەیە لەو جێگایە بمێنێت، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی ھەیە، گرفت بۆ شۆفێران دروست دەکات لەکاتی پێچکردنەوەی ئەودیوی خۆیان نابینن”،دلێر حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، مۆڵەتی پێنج مانگیان داوە بە خاوەن مۆلیدەکە، ئەگەری زۆرە لەماوەی ئەو پێنج مانگە پرۆژەی روناکی بگاتە کەلار، ئەوکاتە ئیتر مۆلیدەکە خۆی نامێنێت و لادەبرێت.

دلێر حوسێن وتیشی،”ئەگەر زانیمان پرۆژەی کارەبا 24 کاتژمێریەکە، درەنگتر لەو پێنج مانگە دەگاتە کەلار، ئەوا دەبێت مۆلیدەکە لەو جێگایە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تورە بەناوبانگەکەی کەلار کرا بەپەیکەر

تورە بەناوبانگەکەی کەلار کرا بەپەیکەر