بڕیاری قەدەغەکردنی درا

دهۆک ئەوەندەی پەتاتە هەیە پێویستی بە هاوردە نەبێ

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.8.2025، ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، هاوردەکردنی پەتاتە بۆ پارێزگاری دهۆک و قەزاکانی قەدەغە کراوە، ئەوەش بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنی جوتیاران، چونکە بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی ئەمساڵ زۆرە و بەشی دابینکردنی خواست و پێویستی بازاڕ دەکات.

ئەمە قسانە دوای ئەوە دێت، دوێنێ جوتیارانی قەزای بەردەڕەش و ئاکرێ بەیەکەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داواکارییەکانییان ئاراستەی لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرد، كه‌ رێگرى له‌ هێنانى په‌تاته‌ى ئێرانى بۆ هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک بكرێت.

جوتیارەكان وتیان، به‌رهه‌مى خۆمان پێگه‌یشتووه‌ و بازاڕه‌كانى ناوخۆ پێویستیان به‌ په‌تاته‌ى هاورده‌ نییه‌، لە کۆتاییدا ئەوەی ویستییان بوو بە بڕیار.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، نرخى یه‌ك كیلۆى په‌تاته‌ى هاورده‌ له‌ بازاڕه‌كانى پارێزگای دهۆک له‌ نێوان 500 بۆ 750 دیناره‌، لە هەندێک شوێن بە هەزار دینارە، لە کاتێدا نرخی یەک کیلۆ پەتاتەی خۆماڵی بە 250 دینارە.

سەرەرای بریاڕی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتە دیاردەی هاوردەکردنی پەتاتە بە شێوەی نایاسایی بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم جوتیارانی ناوخۆ، باسی لەوەشکرد، بەشێکی زۆری بەرهەمی پەتاتەی دهۆک، رەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێ، ئەو بڕە بەرهەمی دەمێنێتەوە، لە کۆگای ساردکەرەوەکاندا هەڵدەگیرێت.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک، کە ئه‌مساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک 48 هەزار دۆنم زەوی بە په‌تاته‌ چێندراوه‌، پێشبینی دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵیان 600 هەزار تۆن بێت، ئەوە لە کاتێکدا لە پارێزگاکەدا 127 کۆگایە ساردکەوەرەی تایبەت بە هەڵگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی هەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەم دهۆکەی خۆمان جوتیارێک بوو بە ئەفسانەی پەتاتە

لەم دهۆکەی خۆمان جوتیارێک بوو بە ئەفسانەی پەتاتە