کارەکانی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران - وێنە: وەزارەتی شارەوانی
گەشتووە بە قیرکردن
دووسایدەکەی حاجی ئۆمەران 70% کارەکانی تەواو کراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران له‌لایەن تیمەکانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گەشت بە قیرتاوکردن، شەقامی سەرەكیی حاجی ئۆمەران بە درێژایی 2 هەزار و 500 مەتر دەكەنە دووساید.
شه‌قامی دووسایدی شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار قیرتاو ده‌كرێت و تا ئێستا به ڕێژه‌ی 70%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون.
وەزارەتەکە دەڵێت، تیمێكی ئەندازیاری سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی پڕۆژه‌كه ده‌كات.
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران، 365 رۆژە و تا ئێستاش به ڕێژەی 70%ی كاره‌كانی تەواو كراون و بڕیاره تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێن.